لە هەولێر چوار مامۆستایی ئاینی لە وتاربێژی دوورخرانەوە

لە شاری هەولێر چوار مامۆستای ئاینی وتاربێژی ئەو شارە لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

ئیدریس كاریتانی کە یەکێکە لە مامۆستا ئاینییەکان لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك  ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە خۆی و نادر كانی كوردەیی و شێرزاد عەبدالوهاب و خالید گەردی لە وتاربێژی دوورخراونەتەوە.

هەندێک لەو پیاوە ئاینیانە ئێستا لە عەمرەن، لەنێویاندا ئیدریس کاریتانی لە پۆستەکەیدا دەڵێت "وتاربیژه لادراوەكان شكوی بو باره گای خودا وماله كه ی ده به ن له كه عبه ی پیروز ده پارینه وه ده لیین خودایه ئه وه ی بو ه هو كاری ریگرتنمان له ده عوه بو دینی خودا زه لیلی دونیاو قیامه تی بكه ی ".

ماوەیەکە وەزارەتی ئەوقاف لەسەر دەرچوون لە رێساو رێنوماییەکانی وەزارەتەکەیان چەند وتاربێژێکی لە شارە جیاجیاکانی هەرێم دورخستۆتەوە، ئەمەش بۆتە مایەی ناڕەزایەتی ئەو مامۆستایانەو هەوادارەکانیان.
 



PM:12:30:22/03/2017