خانمە هونەرمەندێکی کورد تاتۆیەکی لەسەر سنگی کردووە

ھاوژین مەلازادە، خانمە ئەکتەری کورد، لە وێنەیەکی نوێیدا دەردەکەوێت کە لەسەر تاتۆیەکی نوێی کردووە و ئەو پێشتر ٢٨ تاتۆی هەبوو ئاشکرایکرد کە دەیەوێت بیکات بە ٤٠.

ھاوژین مەلازادە، کچی گەورەی (پەروین شازادە) ، لەبارەی چوونی بۆ سەیران دەڵێت "لە ڕۆژی یەکەمی نەورۆز دەرنەچووم، پلانم نییە لەو نەورۆزە دەربچم، بەڵام ئەگەر بڕیارێکی دیکە ھەبوو، ئەوا دەچم".

هاوژین بە باسی وتووە "لە ڕۆژانی نەورۆزدا سەیرانگاکانی ھەرێمی کوردستان زۆر قەرەباڵغی بەخۆیانەوە دەبینن، چونکە خەڵک ھەمووی پێکەوە دەچنە گەشت و سەیران".

هەروەها دەڵێت: "نزیکەی 3 مانگە پارێزی دەکەم و ھەموو خواردنێک ناخۆم، ئەو خواردنانەی لە سەیراندا دەخورێن، ڕەنگە نەتوانم بیانخۆم، بەڵام تکەی گۆشت ھەر دەخۆم".
خانمە ھونەرمەند ھاوژین مەلازادە کچی هونەرمەند پەروین شازادە زۆر حەزی لە تاتۆیە و تاوەکو ئێستا 29 تاتۆی لەسەر جەستەی دروستکردووە، ھەروەک خۆی دەڵێ "دەمەوێت بیکەمە 40 تاتۆ".

ئەو باس لەوەش دەکات خەڵک زۆر قسە لەسەر تاتۆکانی دەکەن و بێزاریان کردووە کردووە، بەڵام ”ئامادەنیم لەبەر قسەی خەڵک، واز لە ئارەزووەکانم بهێنم".

ئەو هونەرمەندە، کە ئەندامی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێرە، لەبارەی شێوەی ئەو 29 تاتۆیە، رایگەیاند، کە تاوەکو ئێستا هیچ تاتۆیەکی دروست نەکردووە، کە تایبەت بەخۆی بێت، زۆربەیان گشتین، ”بۆ نموونە دواین تاتۆم ئەو نوسینەیە، ئەوەی چاودێری خەڵک بکات لە خەمان دەمرێت".

هاوژین مەرجەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی هاوسەری ژیانی ئاشکرا دەکات و دەڵێ، ”دەبێ رێز لە هونەرەکەم بگرێ و خۆشی بووێم"، نەشیشاردەوە، کە باوەڕی بە ”قسمەت و نسیب"یش هەیە



PM:09:14:23/03/2017