ئاگر لە بینایەکی نەوتی باکور لە کەرکوک بەردەبێت
ئەو شوێنەیە هێزە ڕەشەکەی یەکێتی لێی یە

نێوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٣/٢٤ لە کۆمپانیای نەوتی باکور لەو شوێنەی هێزە رەشەکەی یەکێتی زیاتر لە سێ هەفتەیە کۆنترۆڵی کردووە، ئاگرێک کەوتەوە.

ماڵپەڕی "شەفەق نیوز" لە میانەی هەواڵێکدا بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ نیوەڕۆ ئاگر بەربۆتە بینایەی " تەرکیزی نوێ" سەر بە نەوتی باکور لە تازە.
هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوەو هێزەکانی ئاگر کوژاندنەوە ئاگرەکەیان کوژاندەوە.
 
رۆژی ٣/٢ هێزێکی یەکێتی کە بەهێزە رەشەکە ناسراوە چووە سەر کۆمپانیای نەوتی باکورو، بەتایبەتی بەشی تەرکیزی کۆمپانیاکەی کۆنترۆڵکرد کە هەرچی نەوتی کەرکوکە لەوێ پاکدەکرێتەوە، ئەم هەنگاوەش بوو مایەی ناڕەزایەتی لایەنە کوردستانییەکان و عێراقییەکان.



PM:11:13:24/03/2017