ئەو موچەخۆرانەی لە سیستمی بایۆمەتری خۆیان تۆمار نەکردووە ئاگادار دەكرێنەوە

نوێنەرایەتی ئیدارەی گەرمیان لە سیستمی بایۆمەتری ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی ئەو فەرمانبەرانەی سلکی مەدەنی دەکات کە تاوەكو ئێستا لە سیستمەمی بایۆمەتری خۆیان تۆمار نەکردووە.


دەقی ئاگادارییەکە:-


ئاگادارییەک لە نوێنەرایەتی ئیدارەی گەرمیان لە سیستمی بایۆمەتری
ئاگادارییەک تایبەت بەو فەرمانبەر و موچەخۆرانەی تا 28ی شوباتی 2017 خۆیان تۆمارنەکردووە بە سیستەمی بایۆمەتری لە بەشی شارستانی واتە مەدەنی.
۱- بۆ ئەوانەی سەر بە وەزارەتی شەهیدان و چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگەن واتە جۆری فۆرمەکانیان (M یان S یان P) یە لە بەرواری 26ی ئازاری 2017، تاوەکو ٥ی نیسانی۲۰۱۷ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری خۆیان بکەن بەمەبەستی ناونووس کردنیان و دواترناردنی ناوەکان بە لیست لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ تۆمارکردنیان لە بنکەی تایبەت.


۲- ئەوانەی فۆرمەکانیان لە جۆری (E) یە واتە فەرمانبەرن یان کارمەندن تاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوە ، هەریەکەو بە جیا نوسراویان بۆ بکرێت ،واتە نابێت بە لیست نوسراویان بۆ بکرێت ، لە ڕێگەی فەرمانگەی خۆیانەوە نوسراویان بۆ دەکرێت بۆ وەزارەتی تایبەتمەندبەو بەڕێوەبەرایەتییە ولەوێشەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ لیژنەی بایۆمەتری ..دەکرێت بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ خۆ تۆمارکردن لە بنکەی تایبەت.



PM:03:10:26/03/2017