کاتی دابەشکردنی مووچەکەی مامۆستایان ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ ڕایگەیاند، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی پارەی ڕێكخراوی (Giz)ی ئەڵمانی دەكەن.
ڕاوێژ عەتار، لە ڕاگەیاندنی پەروەردەی شارباژێڕ بە ماڵپەڕی خەڵکی وتووە " سەرجەم بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە و خوێندنگا و باخچەی منداڵانانەی، كە شمولی وەرگرتنی پارەی ڕێكخراوی (Giz)ی ئەڵمانی دەكەن، ئاگادار دەكەینەوە، كە ڕۆژی یەك شەممە ۲/٤/۲٠۱۷ كاتژمێر ۹ی سەرلەبەیانی سەردانی دیوانی پەروەردە بكەن بەمەبەستی وەرگرتی پارەكە".

ڕاشیگەیاندووە "پێویستە بەڕێوەبەر ناسنامەی باری شارستنی خۆی (اصلی) و مۆری قوتابخانەی پێبێت لەگەڵ ئەو دوو فۆڕمەی، كە لایانە بە سەرجەم بەراییەكانییەوە".
ئەم پارە وەک هاندانێک دابەش دەکرێت و هاوشێوەی ئەو پارەی هاندانەیە کە حکومەت دابەشی دەکات و بڕەکەی بە گوێرەی زانیارییەکان ٧٥ دۆلارە.



AM:11:02:27/03/2017