ئایا ئەحمەد خەلیل کۆچی دوایی کردووە؟

لە بەشێک لە پەیجەکانی فەیسبووک، دەنگۆی مردنی ئەحمەد خەلیل بڵاوبووەتەوە و بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ناوبراو لە تەندروستییەکی باشدایە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەحمەد خەلیل بەهۆی وەستانی گورچیلەکانیەوە کۆچیی دوایی کردبێت، بەڵام بە گوێرەی بەدواداچوونێکی سپی ناوبراو لە تەندروستییەکی باشدایە.

پێشتر ئەحمەد خەلیل لە دواین چاوپێکەوتنیدا باسی لەوە کرد کە لە ئەوروپا پزیشک پێی وتووە تەنها یەک کاتژمێری دیکە دەژی و گەر نەمرێت ئەوا حەقە ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە، ئەو خۆی دەڵێت کە نۆ مانگ بەر لە ئێستا پزیشک ئەوەی پێ وتووە.

بەڵام ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ناتوانرێت گورچیلەکانی بگۆڕێت، بەڵام لە ئێستادا لە تەندروستییەکی باشدا و جەختیشی کردەوە کە لە مردن ناترسێت بەڵام نایەوێت لە ئێستا بمرێت و وتی "ژیان خۆشە".

هەروەها وتیشی کە وەستێتی کردووە گەر مرد لە باخی ئەو خانووەدا بینێژن کە هەموو ژیانی تێدا بەسەربردووە.

لە چاوپێکەوتنێکی نێت تی ڤیشدا وتی کە وێنەی خۆشەویستی دووەمی کە کۆچی دوایی کردووە لە ژوورەکی خۆیدا هەڵی واسیوە وەک وەفایەک بۆ ئەو خانمە.

ئەو پێشتر سەبارەت بە خۆشەویستی و هاوسەرگیری کردنی وتوبووی "لە هەموو تەمەنمدا دووجار خۆشەویستیم كردووە. یەكێكیان چووینە ژیانی هاوسەرگیری و ئەوەی دیكەش لە خۆشەویستیدا كۆتایی هات، بەڵام جارێكی دیكە نایكەمەوە بە سێ خۆشەویستی و بەنیازیش نیم ژن بهێنمەوە."

 

ئەحمەد خەلیل ساڵی 1984 لە گەڕەكی كانێسكانی شاری سلێمانی لەدایك بووە، بەڵام تەمەنی منداڵی و گەورەبوونی لە گەڕەكی سەرچنار بەسەربردووە. ساڵی 2012 دەستی بە گۆرانیگوتن بە شێوەی تراک كردووە و ئێستا یەکێکە لە گۆرانیبێژە خاوەن جەماوەرەکانی سلێمانی



PM:03:26:29/03/2017