وەزارەتی دارایی خشتەیەکی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو سەرجەم وەزارەتەكان بڵاودەکاتەوە

ماڵپەڕی كوردیوی زمانحاڵی یەكگرتووی ئیسلامی بڵاویكردەوە كە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە.

بەپێی هەواڵەكەی كوردیو هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی سەرجەم وەزارەتەكان دێت‌و راستەوخۆ‌و دوابەدوای ئەوە وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی موچە بڵاودەكاتەوە.

پێشتریش سپی لەزاری سەرچاوەیەك بڵاویكردەوە كە  "ئەگەرچی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ ڕۆژی ٤ی نیسان کۆتایی دێت، بەڵام لە ئێستاوە وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کردووە".

وتیشی کە هاوشێوەی مانگی ڕابردوو ئەم مانگەش هیچ گۆرانکارییەک لە ڕێژەی پاشەکەوتی مووچەی وەزارەتەکاندا ناکرێت، بەڵام جارێکی دیکە خشتەی دابەشکردنەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ڕوونیشیکردەوە کە هەر لە چواری مانگی داهاتوودا خشتە نوێکە بڵاودەکرێتەوە کە ناوی سەرجەم وەزارەتەکانی تێدا دەبێت.



PM:03:45:29/03/2017