پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو دەستی لەكار كێشایەوە

فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، عومەر كۆچەری پەرلەمانتاری كوردستان نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد.

فراكسیۆنی یەكگرتوو، لەروونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، وەك هەڵوێست لەبەرانبەر "چارەسەرنەكردنی قەیرانەكان و بەگەڕنەخستنەوەی پەرلەمانی كوردستان و لانەبردنی پاشەكەوتی فەرمانبەران لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/3/2017 (عومەر كۆچەر) پەرلەمانتاری یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد".


فراكسیۆنەكە، ئەوەشی راگەیاندووە، كە "ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو بەڵێنەكەی خۆی جێبەجێكردو نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد".

تا ئێستا ئاشکرا نیە کە ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتوو پاش دەستلەکارکێشانەوەی ئایا واز لە موچەی خانەنشینییەکەی دەهێنێت یان نا ؟



PM:02:03:30/03/2017