مزگێنی دەدرێتە مامۆستایان

سەرۆكی لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەبارەت بە پارەی هاندانی مامۆستایانی ناحیەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە مزگێنی دەدات و ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ پارەی هاندانی مانگی یەكدا (50) پەنجا هەزاری مانگی 12ی ساڵی ڕابردوش وەردەگرن .

فاروق غەفور سەرۆكی لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بە كوردیو، زمانحاڵی یەكگرتووی ئیسلامی وتووە : بابەتی پارەی هاندانی مامۆستایان بۆ مانگی یەكی 2017 لەسنورەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەدا لیستەكە ئامادەیە و ئەو پەنجا هەزار دینارەی كە نەدراوە بە مامۆستایانی سنوری هەرسێ ناحیەی بیارە و خورماڵ و سیروان ئەم مانگە كێشەكەیان چارەسەر دەكرێت و ئەو 50 پەنجا هەزارەی یان بۆ دەگەڕێتەوە كەهی مانگی 12ی 2016 بوە ئەو كێشەیە چارەسەر كراوە واتا لەگەڵ پارەی مانگی یەكی 2017 دا 50 هەزاری مانگی 12ی ساڵی ڕابردو وەردەگرن .

ڕاشیگەیاند : بەدواداچونمان بۆ ئەو بابەتی دواكەوتنی هاتدانی مانگی یەك كردوە پاش ئەوی زانیاریمان پێگەشت كەلە سنورەكەماندا لیستی ناوی مامۆستایان ئامادەیە لەگەڵ سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان پەیوەندیمان كردوە و ئەوانیش لەگەڵ وەزیری پەروەردە قسەی كرددوە بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا پارەی دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان بۆ مانگی یەك دابەش دەكرێت كەتەنها سەنتەری شارەكان (100.000) هەزرا وەردەگرن ئەوانەی دەرەوە وەك ناحیەكان و گوندەكان (150.000) هەزار وەردەگرن .



PM:02:55:30/03/2017