ئایا ماهیر حەسەن کۆچی دوایی کردووە؟

لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیار، ماهیر حەسەنیان بڵاوکردووەتەوە سپیش ڕاستی هەواڵەکە ئاشکرایدەکات.
کەسێکی نزیک لە ماهیر حەسەن بە سپی ڕاگەیاند "کاک ماهیر تەندروستی زۆر باشە و سەرقاڵی ئامادەکارییەکانە بۆ وەرزێکی نوێی پەتریپۆت و شانۆگەرییەکی نوێ و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە".
ئاشکراشی کرد بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە لەم کاتەدا لە چوارچێوەی ئەو درۆ سپیانەدایە کە ساڵانە لە ڕۆژی ١ی نیساندا کە ڕۆژی درۆی جیهانییە دەکرێت و بڵاودەکرێنەوە.
بەشێک لە پەیجەکان نوسیویانە "بەداخەوەین بۆ کۆچی لە ناکاوی هونەرمەندی گەورەی کورد ماهیر حەسەن بەراستی کاریگەرە هەر ئێستا بە روداوی هاتوچۆ".
ماھیر حەسەن لە ١٠ی جانێوەری ساڵی ١٩٦٥ لە شارۆچکەی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی لە دایکبووە خوێندنی سەرەتایی‌و ناوەندنیی‌و ئامادەیی ھەر لە سلێمانی تەواو کردووە ،ە گەڵ باوکیە چەند جارێک سەردانی سلێمانیان کردوە تا دواتر لە سلێمانی نیشتەجێ بوون و پاشان خوێندنی ناوەندی تەواو کردوە پاشان لەساڵی ١٩٨١ چۆتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان لە سلێمانی بەشی شانۆی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٨٨٨ خێزانی پێک ھێناوە ، ئێستاش خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی کادێر  و کۆدیارو کۆشەنو ئانیا.
ناوبراو لە زیاتر لە ٣٠ بەرهەمی شانۆیدا بەشداریکردووە و دەیان زنجیرەی تەلەفزیۆنی بەرهەم هێناوە و لە چەندین فیلمی سینەمایدا بەشداری کردووە، ئەمە جگە لەوەی کە وەک ئەکتەرێکی دیار بەشداری چەند کارێکی ڕیکلامی کردووە.



PM:03:03:01/04/2017