وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردراوە مانگانە بڕی 200 لیتر سوتەمەنی مانگانە دابینكرێ بۆ بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیە سەربەخۆكان كە یەكەی ژمێریاری سەربەخۆیان هەیە و ئوتومبێلی میریان لەئەستۆ دایە.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە واژۆی (رابەر صدیق) بریكاری وەزارەت بەوەكالەتی لەسەرە ئاماژە بەهەردوو رێنماییمان ژمارە 14 و 32ی ساڵی 2016 كە تایبەتن بەخەرجی ئوتومبێل بڕیاردرا بەدابینكردنی بڕی 200 لیتر سوتەمەنی مانگانە كە بۆ بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیە سەربەخۆكان كە یەكەی ژمێریاری سەربەخۆیان هەیە و ئوتومبێلی میریان لەئەستۆ دایە و لەچوارچێوەی پێشینەی بەردەوامی مانگانە خەرج دەكرێ.

وەزارەتی دارایی ڕوونیشیکردووەتەوە کە کە لەمڕۆ ١ی نیسانەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.



PM:03:25:01/04/2017