سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر موستەحەقاتی بەرزکردنەوەی پلەی پێشمەرگە رایگەیاند" لە ماوەیەکی کەمدا ئەو پێشمەرگانەی شایستەی بەرزکردنەوەی پلەکانیان جێ بەجێدەکرێت".
ئاری هەرسین سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ سپی، دەڵێت " ئەمە درۆی نیسان نییە.. ماوه‌یه‌كه وه‌ك لیژنه‌ی پێشمه‌رگه سكاڵای زۆرمان له لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوه، كه گله‌ییان له به‌رز نه‌كردنه‌وه‌ی پله‌كانیان هه‌یه، كه به دڵنیاییه‌وه گله‌ییه‌كانیان له شوێنی خۆیه‌تی. چونكه ئه‌فسه‌ره قاره‌مانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆر و زۆر جار تفه‌نگچی، سایه‌قی مێك زه‌مێنی و هامه‌ر و لۆری، په‌ره‌ستار و ڕابه‌ری سیاسیش بوون".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا هەرسین مژدە دەدات بە پێشمەرگەو دەڵێت " پێخۆشحاڵین به هه‌موو ئه‌فسه‌ره به‌ڕێزو قاره‌مانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕا بگه‌یه‌نین، له پاش ڕاوێژ و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری پێشمه‌رگه (به‌وه‌كاله‌ت) ، ده‌توانین بڵێین له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. هۆكاری كێشه‌كه‌ش به‌شێكی ئه‌و قه‌یرانی داراییه بوه كه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه".