لێدوانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەسەر وادەی دەستکاریکردنی مووچە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دەنگۆی دەستکاری کردنی مووچەوە ڕایگەیاند هیچ بڕیارێک نەدراوە و جەختیشی کردەوە ئەنجامدانی ریفراندۆم بەمانای ئەوە نایەت یەكسەر دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان رابگەیێندرێت.

سەفین دزەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەنجامدانی ریفراندۆم بەمانای ئەوە نایەت یەكسەر دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان رابگەیێندرێت، بەڵكو ئەوە دەبێتە كارتێك بەدەست سەركردایەتی سیاسی كورد لە گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا، بۆئەوەی وا نیشانبدرێت كە سەربەخۆیی حەز و خواستی تەنها لایەنێك نییە و هی هەموو خەڵكی كوردستانە.

دزەیی نایشارێتەوە کە پێشتر ئەولەویەت بۆ ڕیفراندۆم بووە، بەڵام دواتر بەهۆی هاتنی داعشەوە ئەولەویەت گۆڕاوە بۆ شەڕی داعش و ئێستاش کە ئەو هێزە ڕوو لە شکستە جارێکی دیکە ئەو پرسە دەکەنەوە بە ئەولەویەتی سەرەکی خۆیان، ئەو دەڵێت کۆمسیۆنیش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەکاتی خۆیدا".

سەبارەت بە وادە و چۆنییەتی دەستکاریکردنی مووچە دزەیی دەڵێت ئەگەر بڕیاربدرێت دەستكاری مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و مووچەخۆران دەكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە كەی و چۆن دەستكاری پاشەكەوتی مووچە دەكرێت.



PM:06:20:02/04/2017