خانمە پەیامنێرە کوردەکەی جزیرە بە جوانییەکەی هەموانی سەرسامکردووە

ستێر حەکیم خانمە پەیامنێری کوردی کەناڵی جزیرە ماوەی دوو ڕۆژە بووەتە جێگەی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەو ئازاییەی لە کاتی ڕووماڵی شاری کەرکوکدا وەک پەیامنێرێکی کچ نیشانیدا.

ستێر سوپاسی هەوادارانی دەکات بە بۆنەی ئەوەی پەیجەکەی زیاتر لە ١٠ هەزار لایکی تێپەڕاندووە و ئەو بە یەکێک لە چالاکترین پەیامنێرەکانی کەناڵی ئاسمانی جزیرە دادەنرێت.

ستێر لە شاری جندرێسی سەر بە پارێزگای عفرین لە دایک بووە و باس لەوە دەکات هەرگیز باوەڕی بەوە نەبووە کە کارێک تایبەت بێت بە پیاوان و هەمیشە دژی ڕەوتە باوەکان وەستاوەتەوە، یەکەم کاریشی فرۆشتنی کۆلا بووە بەو پاسکیلە بچوکەی پێی بووە کە لە ساڵانی ١٩٩٠کاندا ئەو کارە بۆ کەسێک کە خوێندکاری ناوەندی بووبێت و کچ بووبێت ئاسایی نەبووە.

ئەو پاش ئەوەی دێتە هەرێمی کوردستان لەگەڵ کەناڵی ڕووداو کاردەکات و دەبێتە یەکێک لە پێشکەشکارەکانی پڕۆگرامی ڕۆژان و ستێر وەک خۆی باسی دەکات "ئیشکردنم لەو کەناڵە لە ئاست تموحەکانم نەبوو، هەروەها سیستەمی کارکردنەکەم بەدڵ نەبوو".

ئێستا ستێر لەکەناڵی جزیرە، پەیامنێرە و لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا کەناڵی جزیرە گرنگی زیاتری پێداو لە پەیجەکانی کارەکانی ئەو کچەی دانا و هەروەها پەیجەکەشی شێرکرد .

 



PM:07:09:02/04/2017