لەگەڵ دابەشکردنی مووچەدا ئەم بڕە پارەیەش دەدرێت

 هەوڵدەدرێت بۆ مامۆستیانی دەرەوەی شار لەگەڵ مووچەی مانگی شوبات دەرماڵەی هاندانی مانگی یەکیش خەرجبکرێت.

مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بۆ تۆڕی سلێمانی ڕاگەیاند، "دابەشکردنی پارەی ڕێکخراوە ئەڵمانییەکە بەسەر مامۆستایاندا بەردەوامە، جگەلەوەش خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە بەگوێرەی بەرنامەو خشتەیەکی تایبەتە کە لەپارێزگای دھۆک دەستپێدەکات و قۆناغەکانی دواتری لەھەولێرو سلێمانی دابەشدەکرێت و دواتریش لەئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەشڵیت :"پێدانی ئەو دەرماڵەیە بەمامۆستایان بەوپێیەی لەلایەن ڕێکخراوێکی بیانییەوە دابیندەکرێت، بەدیناری عیراقی نادرێتە مامۆستایان، بەڵکو بەدۆلاری ئەمریکی دەبێت کە تەنھا بۆ یەکجار دابەشدەکرێت".

لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەی ھاندانی مامۆستایانیش بۆ مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ, گەرمیانی وتی:"تائێستا کاتی خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە بۆ مامۆستایان دیارینەکراوە، بەڵام وەزارەتی پەروەردە ھەوڵیداوە لەگەڵ پێدانی موچەی مانگی شوباتی مامۆستایاندا، دەرماڵەی ھاندانی مانگی یەک بەسەر مامۆستایاندا دابەشبکات، لەو ڕوەشەوە ھەماھەنگی لەگەڵ خەزێنەکاندا کراوە".



AM:09:49:04/04/2017