خشتەی موچەی مانگی شوبات رادەگەیەنرێت

پێشبینی دەكرێت ھەفتەی داھاتوو خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات رابگەیەنرێت، و خشتەی سەرجەم وەزارەتەكان بە بێ گۆڕانكاری بڵاوبكرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هەرێمەوە بڵاوكراونەتەوە تائێستا پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات رەوانەی وەزارەتی دارایی نەکراوە، بەڵام وەزارەت ئامادەکاری کردووە لەناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوودا خشتەیەکی نوێی موچە رابگەیەنێت.

بە گوێرەی هەواڵێكی "تۆڕی هەواڵی سلێمانی" وەزارەتی دارایی لەبەرنامەیەدا لەڕۆژانی (١٠ بۆ ١٢)ی نیسان دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی بکات.

تائێستا ھیچ بڕیارێک نییە گۆڕانکاری لەریزبەندی دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکاندا بکرێت و خشتەکە ھاوشێوەی مانگی رابردوو دەبێت.



PM:01:55:04/04/2017