پارتی بۆ گۆڕان: هەر چاوەڕێی ئەو وەڵامەمان دەکرد
بەرپرسی لقی پارتی لە هەڵەبجە، فازڵ بەشارەتی راگەیاند "هەر چاوەڕێی ئەو وەڵامەم لە گۆڕان دەكرد.
فازیڵ به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپەڕی وێستگەی راگه‌یاندوە "دوو رۆژه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی گۆڕان بووم، به‌ڵام 100% ده‌مزانی كه ئه‌و وه‌ڵامه‌یان ده‌بێت، چونكه له‌وه زیاتر هیچی دیكه‌یان لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت و فیعله‌ن رای راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌ربڕیوه".
هەروەها وتویشیەتی: "ئه‌وان نه‌ك هه‌ر دژی ریفراندۆمن، به‌ڵكو دژی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانن، ئه‌گینا خه‌ڵكی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكی فرمێسك بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌ڕێژن، به‌ڵام گۆڕان له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نییه".
ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو هاوكات سەرچاوەیەكی باڵای ئەو بزوتنەوەیە بە سپی راگەیاند گۆڕان لەگەڵ وەفدەكەی یەكێتی و پارتی كۆنابێتەوە كە بڕیارە سبەینێ سەردانیان بكات.
PM:04:01:04/04/2017