تەرمی هاوڵاتیەك لەباخی گشتی سلێمانی دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەك لە باخی گشتی دۆزراوەتەوە و لێكۆڵێنەوەش لەو بارەیەوە دەستیپێكردووە.

پۆلیسی سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە تەرمی پیاوێك لە یەكێك لە تەوالێتەكانی باخی گشتی سلێمانیدا دۆزرایەوە.

بەپێی ئەو بڵاوكراوەیەی پۆلیسی سلێمانی پیاوەكە خانەنشینە و تەمەنی ٦٠ ساڵە و پێدەچێت هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی جەڵتەی دڵ بووبێت.

ڕاشیگەیاند "تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە و لێكۆڵینەوەش لە هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی بەردەوامە و لە پشكنینەكانیشدا هیچ ئاسەوارێكی توندوتیژی لەسەر تەرمەكەی بەدی نەكراوە".


PM:12:24:05/04/2017