سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی شووبات دابەشدەکرێت

وا بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.

مەدینە ئەیوب، ئەندامی لیژنەی دارایی بە ماڵپەڕی باسنیوزی ڕاگەیاندووە "چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت لە ھەفتەی داھاتوو دابەشکردنی مووچە دەست پێ بکات"، گوتیشی: "مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران وەکو خۆی دابەش دەکرێت و ئەگەر دەستکاری مووچە بکرێت، لە مووچەی  مانگی ئادارەوە جێبەجێ دەکرێت".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئەو ماڵپەڕە کەوتووە، بڕیار وایە ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی پێشمەرگە، فەرمانبەران، خانەنشینان و کۆمەڵایەتی بکرێت.

ھاوشێوەی مانگی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری بە کەمێک دەستکاریی ڕیزبەندییەکە و بە یەک لیست، مووچەی ھەموو شوێنەکان ڕادەگەیەنێت، دابەشکردنی مووچەش بە جۆرێک بەردەوام دەبێـت، مووچەی  خانەنشینان دەکەوێتە سەرەتای مانگی ئایار.



AM:10:48:06/04/2017