شانۆ بەکر لەیادی لەدایکبوونیدا ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە

میدیاکاری ناسراوی کەناڵی NRT2  شانۆ بەکرد فەرەج لە یادی لە دایکبوونیدا ڤیدیۆیەک بۆ بۆنەیەوە بڵاودەکاتەوە.

شانۆ بکر کە تەمەنی ٢٣ ساڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەو بۆنیەوە نووسیوویەتی " ئەمڕۆ ٢٢ ساڵی تەمەنم تێپەڕان و بووم بە ٢٣ سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لە ژیانما هاوكارم بوون".

ئەو میدیاکارە دەڵێت" سوپاس بۆ هەموو پیرۆزباییەكانی ئیوەی خۆشەویست ببورن ئەگەر بە پێی پێویست نەتوانم وەڵامتان بەمەوە نامەكانتان. گەورەییە بۆ من. سوپاس بۆ هاوڕێم شكۆ بۆ ئەم ڤیدێۆیە".

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی(NRT2)ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.




AM:10:45:07/04/2017