پارەی هاندانی مامۆستایان دابەشدەکرێت

چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات پارەی ھاندانی مامۆستایان بۆ مانگی كانونی دووەم دابەشبکرێت.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لەلێدوانێكدا رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، "ئێمە لیستی ناوەكانمان تەواوكردوەو بۆ گەنجینەكانمان ناردوە، ھیچ ئامادەكاریەك لای ئێمە نەماوە، چاوەڕوانی وەزارەتی دارایین بۆ خەرجكردنی پارەكە گەنجینەكان ئاگاداربكاتەوە".

بەپێی زانیارییەكان، تائێستا وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەی ھاندان بۆ مانگی كانونی دووەم نەداوە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت خەرجكردنی پارەی ھاندان بكەوێتە دوای ١٠ی ئەم مانگەو لەگەڵ بڵاوكردنەوەی خشتەی موچەدا، دەست بەدابەشكردنی ئەو پارەیەش بكرێت.



PM:03:49:07/04/2017