راگەیەندراوی ئەمڕۆی کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ناوی هێرۆ ئیبراهیم دوای کۆسرەت رەسوڵ دێت و، بافڵ تاڵه‌بانیش وه‌ك لێپرسراوی سكرتاریه‌تی تاڵەبانی دیاری کرا.
لە راگەیەندراوی ئەمڕۆ دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ناوی هێرۆ ئیبراهیم لەدوای جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیەوە دێت کە پێگەی بەپێی راگەیاندراوەکە بەرزبۆتەوە لە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یەوە بۆ سەروو دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی. بافڵ تاڵەبانیش لە مەکەتەبی سیاسی یەکێتیدا وەک وه‌ك لێپرسراوی سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتی و گه‌یاندنی په‌یامی كۆبونه‌وه‌كان به‌جه‌نابی مام جه‌لال، ئه‌ركیان پێ سپێردرا.
لەو راگەیەنداوەدا هاتووە" به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌دنان موفتی به‌رێوه‌چوو".
سەبارەت بە پێگەی بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی تاڵەبانی لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" و بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك لێپرسراوی سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتی و گه‌یاندنی په‌یامی كۆبونه‌وه‌كان به‌جه‌نابی مام جه‌لال، ئه‌ركیان پێ سپێردرا".
بنەماڵەی تاڵەبانی لەناو یەکێتیدا ئەم پۆستە گرنگانەیان هەیە" قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بێگەرد تاڵەبانی برازای تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی، ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق و ئەندامی سەرکردایەتی، لاهۆر تاڵەبانی بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری".