باوەڕدەکەیت ئەم ئەستێرە بەناوبانگانە فیلمی سێکسیان هەیە؟

بەشێک لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی هۆڵیود و سینەمای جیهان، بەر لەوەی وەک ئەکتەر بەناوبانگ بن وەک ئەکتەری فیلمی پۆڕنۆ دەرکەوتوون، بەتەنها ئەوانیش نا بۆ نموونە کیم کارداشیان گەر فیلمە پۆڕنۆکەی نەبوایە هەرگیز وەک ئێستا ناسراو نەدەبوو، هاڤنتۆن پۆست لەوبارەیەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە.

کامیرۆن دیاز ئەو خانمە خەونی بەشێک لە پیاوەکانە و هەوادارێکی زۆری هەیە، ئەو بەر لەوەی وەک ئەستێرەیەکی سینەما بەناوبانگ بێت لە چەند گرتەیەکی فیلمی پۆڕنۆدا دەرکەوتووە.

هەموومان ڕامۆ ئەناسین، ئەو بەر لە بەناوبانگبوونی بە پارەیەکی کەم لە فیلمێکی سێکسیدا دەرکەوت و وەک دەوترێت زۆر پێویستی بەو پارە کەمە بووە.

جاكی شان، ئەستێرە کۆمیدی و بەناوبانگە چاوبچوکەکی هۆڵیود، هەموان دەیناسن، ئەو دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ پێش به‌ناوبانگبوونی، به‌شداریی له‌ فیلمێكی سێكسیدا كردووه‌ چونكه‌ پێویستی به‌ پاره‌ بووه‌ و ئێستاش له‌وكاره‌ی په‌شیمان نییه‌.

کارداشیان بە جەستە سەرنجڕاکێشەکەی لە هەموو میدیا جیهانییەکان بۆتە جێگەی سەرنج ئەو ئەستێرەی شاشەی تەلەفزیۆنەکانە و یەکێکە لە دەوڵەمەنترینەکانی جیهان، ئەگەرچی نە ئەکتەرە نە گۆرانیبێژ نە سەرمایەدار، تەنانەت پێشکەشکاریش نییە، بەڵام فیلمێکی پۆرنۆ کە لە سەردەمی هەرزەکاریدا تۆمارکراوە دەبێتە هۆی بەناوبانگبوونی، ئەگەرچی خۆی لە سەرەتادا زۆری پێ ناخۆش بوو کە گرتەکەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی بڵاوبوویەوە.



AM:10:22:12/04/2017