بۆچى گەنجان ڕوو لە داعش دەکەن!؟


وەرگێڕانى لە فارسیەوە : هەژار نامیق


بۆچى گەنجانى ئەوروپى بەرەو داعش دەڕۆن؟ ئایا کێشەکانى ئابورى و بژێویى ژیانە کە ئەم گەنجانە لە لیبڕاڵ دیموکراسیەوە و بەرەو تاریکى دەڕۆن؟ لە ئێستادا کە تیرۆریزم گەشتووەتە ناوجەر گەى ئەورپا و کیشوەرى سەوز هەروەک پاریس و برۆکسل کە ڕوخسارێکى پارێزراویان بە خۆیانەوە گرتووە ،. داعش کە هەوڵى ئەوە ئەدات خۆی وەک دەوڵەتى ئیسلامى پێناسە بکات ، کۆمەڵگاى بە ئامانجى خۆی گرتووە و گەنجە ناڕازیەکان و پلە نزمەکانى زیاتر بە ئامانج دەگرێت کە پێکهاتوون لەو گەنجانەى پەناهەندەن لە ئەورپا و ئەو گەنجانەى کە ئیش و کاریان باش نیە لە وڵاتانى عەرەبى و ئەفریقى . بابەتە گرنگترەکە قەیرانى پێناسەیە کە یەخەى کۆمەڵگای ئەوروپى گرتووە و پەیوەندى کردنى گەنجانى ئەوروپى بە داعشە خێراتر دەکات .


داعش باس لە هاتنى محمدى مەهدى دەکات و سەرکردەو ڕابەرەکانى داعش لە ووتەکانیان زیاتر ئاماژە بەم خاڵە دەکەن ، ڕیوایەت گەلێک کە موسڵمانان دادپەروەریى و یەکسانى لە سەرتاسەرى جیهان بەرپا دەکەن و جەنگى کۆتایى موسڵمانان لەگەڵ کافرەکان دەبێت. ئەم جۆرە ڕیوایەتانە جۆرێکە لە بانگەشە کردنى داعش بۆ سەرنج ڕاکێشکردنى خەڵکان بۆ ئەم گروپە تیرۆریستیە بە تایبەتى گەنجان .خاکى (شام) یش بەو سەرزەویە پێناسە دەکەن کە موسڵمانان تێدا سەرکەوتن بە دەست دەهێنن. چالاکى ئازادانەو بەربڵاوى داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە پێچەوانەى گروپە تەکفیریەکانى تر لە (تویتەر و فەیسبوک ) زیاترە . ئەندام و لایەنگرانى داعش بە سەدان ئەکاونتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەیە و لەڕێگەى ئەم پەیج و ئەکاونتانەوە شەوانە ڕۆژ کار دەکەن و چالاکیەکانى داعش بڵاودەکەنەوە ، ئەمە لە کاتێکدا کە ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە ( فەیسبووک و تویتەر) لە وڵاتانى عەرەبى و وڵاتە موسڵمان نشینەکان زیاتر بەکار دێت و بەم شێوەیە زۆرترین بینەر بۆ لاى خۆیان ڕادەکێشن. فیلم گەلێک لە ئۆپەڕاسیۆنەکانى داعش تێدا بە باشترین کوالیتى لە ئینتەرنێت بڵاوى دەکاتەوە لە کاتێکدا سەرکەوتنەکانى داعش لە عێراق و سوریا بە سرودى جیهادیەوە بووەتە هۆى زیاتر کێش کردنىخەڵک بۆ لاى خۆی . لە بانگەشەکانیاندا زیاتر چاوپێکەوتنیان لە گەڵ کەسانێکى غەیرى سورى و عێراقى دەکرد تا ببێتە هۆى زیاتر سەرنج ڕاکێش کردنى خەڵک .


هەروەها نزیکبوونە لە ڕیش سپی و پیاوماقوڵانى عەشایەرى سورى و عێراقى یەکێکى تر بووە لەو فاکتەرانەى کە داعش گرتویەتى بەر لەم ڕێگەشەوە زۆرترین کەسانى ئەو عەشیرەتانە پەیوەندیان بە داعشەوە دەکرد، هەروەها داعش هاوکاریەکى باشى ماددى بۆ سەرکردە عەشایەرە سورى و عێراقیەکان دەکرد تا هێزەکانیانىئەوان پەیوەندی بە داعشەوە بکات ، هەروەها سوودى لە کێشەکانى نێوان دوو عەشیرەت وەردەگرت تا زیاتر لە خۆیان نزیک بکەنەوە .


بە پێ ی ئەو ئامارانەى لە بەردەستن ئەو وڵاتانەى کە هاوڵاتیەکانیان لە ناو داعشدان بریتین لە ( بەلجیک ، فەڕەنسا، سویس ، ئیتاڵیا ، نەمسا ، سوید ئەڵمان ، فینلاند ، نەرویج ، ئەلبانیا ، قەزاقستان و تورکیەو ئۆکراین و ڕوسیا...هتد کە زیاتر لە چوار هەزار ئەندامى ئەوروپى لە ناو داعشدان .

چى هۆکارگەلێک هەیە بۆ پەیوەندى کردن بە داعشەوە ؟ لە وەڵامى ئەمەدا ئەتوانى بە هۆکارى جیاواز ئاماژە بکەین لەوانە چێژى ئازاردان و ئازادى لە توندوتیژى ، بە کارهێنانى چەکى پێشکەوتوو و مۆدێرن ، توندوتیژى دژى ژنان ..هتد لەو هۆکارانەن کە ئەکرێت هۆکارى پەیوەندى کردن بێت بە داعشەوە .

وەک ئاماژەشمان پێدا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانى فەیسبووک و تویتەر داعش بانگەشەى تەواو دەکات و بەڵێنى جۆراوجۆر و باق و بریقەدار بەئەو کەسانە ئەدا کە پەیوەندى بە داعشەوە دەکەن بەڵام دواى پەیوەندى کردنى ئەو کەسانە بۆیان دەردەکەوێت ئەو بەهەشتەى کە باسیان لێوە دەکرد چی جیاوازیەکى هەیە لە گەڵ حەقیق و ئەرزى واقیعدا .

لە هۆکارە سەرەکیەکان بۆ پەیوەندى کردن بە داعشەوە .


1 - چێژ وەرگرتن و توندو تیژى .

خاڵى گرنگ کە سەرەنجى تیرۆریستەکانى جیهان بۆ لاى خۆیان ڕادەکێشن بە تایبەتى ئەوروپا بانگەشەى توندوتیژى و چێژ وەرگرتن لەم توند و تیژیانە بۆ نمونە دیمەنى ئەو گرتە ڤیدیۆیانەى کە سەربڕین و کوشتارگەى بە کۆمەڵ یاخود توندوتیژى دژى یەک خێزان بە هۆکارى کافر بوون و موسڵمان نەبوو پیشان ئەدرێت.

2 -پێداویستى و چەکى پێشکەوتوو .

سود وەرگرتن لە پێداویستیە سەربازیە پێشکەوتووەکان و بە کارهێنانیان لە لایەن داعشەوە یەکێکى ترە لەو هۆکارانەى کە سەرنجى تیرۆریستانى جیهانى بۆ لاى داعش ڕاکێشاوە.

3- توندوتیژى سێکسى و چێژى سێکسى .

لە بەر ئەوەى داعش کچان و ژنانێکى زۆریان لە بەردەستایە لە عێراق و سوریا بۆیە لەم ڕێگەیەوە سەرنجى خەڵکانى تر ڕادەکێشا بۆ وەرگرتنى چێژى سێکسى و توندوتیژى و دەستدرێژى بە کۆمەڵى سێکسى . ئەمە لە کاتێکدا کە جیهادى نیکاح و هەروەها بە غەنیمەت زانینى ئەو ژن و کچانەى لە جەنگەکان بێ سەرپەرەشت دەمێنەوە و دەیان و سەدان بەڵێنى تر کە چێژى سێکسى بە جەنگاوەرانى داعش دەدا .

4 – بەڵێنى پارە و ئیمکاناتى دارایى .

داعش بانگەشەى پێدانى پارەو دابین کردنى بژێویەکى زۆر باشى دەکرد بۆ هەر کەسێک کە پەیوەندى بەم گروپە تیرۆریستیەوە بکات ئەویش بە پێدانى 700$ بۆ ئەندامانى عێراقى و پێدانەى مانگانەى 1200$ بۆ ئەندامانى بیانى و ئەوانەى کە عێراقی نین . ئەمە لە کاتێکدایە کە کەمى کار و قەیرانى دارایى لە عێراق و سوریا و جیهانى عەرەبى هۆکارێکى باش بووە بۆ ئەوەى داعش سوود لەم کەلێنە وەربگرێت و هەروەها پارێزگارى کردن لە خێزانەکانیان و دابین کردنى بژێوى تەواوى ژیانى ئەو جەنگاوەرە داعشانەدا .



PM:02:48:12/04/2017