پاش جیابوونەوەيان هاوسەری دووەمی فەرهاد پیرباڵ لەسەر ڕووداوەكە هاتە دەنگ


هاوسەری دووەمی فەرهاد پیرباڵ قسە لەسەر ئەو هێرشە دەكات كە لەلایەن دوو چەكدارەوە كرایە سەر فەرهاد پیرباڵ و دەڵێت "شوێنكەوتەكانی سەدامیش هەر وایان دەكرد"

لە پۆستێكیدا كە ئەمڕۆ پێنجشەمە 13ی نیسان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویكردۆتەوە ئاڵا دڵشاد هاوسەری دووەمی فەرهاد پیرباڵ بڵاویكردۆتەوە پرسیارێك ئاڕاستەی بەرپرسان دەكات و  دەنوسێت "بەم شێوەیە وڵات بەڕێوە دەبەن؟؟".
ئاڵا نوسیویشیەتی "شوێنكەوتەكانی سەدامیش هەر وایان دەكرد"

ئاڵا هاوسەری دووەمی فەرهاد پیرباڵ بوو پاش ساڵێك لە پرۆسەی هاوسەرگیری جیابوونەوە.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە 12ی نیسان لەلایەن دوو چەكدارەوە هێرشكرایە سەر نوسەر و ڕووناكبیر د.فەرهاد پیرباڵ لە پاش ڕووداوەكەش سەرۆكایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و پۆلیسی هەولێریش دەستگیركردنی ئەو دوو كەسەی ڕاگەیاند.

د.فەرهاد پیرباڵ، نووسەر، لێكۆڵەر و مامۆستای زانكۆیە و لە ساڵی ١٩٦١ لە هەولێر لە دایكبووە و لە ساڵی ١٩٨٤ لە زانكۆی سلێمانی خوێندنی تەواو كردووە پاش تەواوكردنی زانكۆ ڕاستەوخۆ چووەتە ڕیزی یەكێتی نوسەرانی شاخەوە، هەر لەناو یەكێتی نووسەرانی شاخیش یەكەمین كتێبی چاپ كردووە كە شانۆنامەیەكە بە ناونیشانی "ماڵئاوایی وڵاتەكەم".

فەرهاد پیرباڵ چووەتە چەند وڵاتێكی ئەوروپا و لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ١٩٩٤ گەڕاوەتەوە كوردستان.

هەفتەیەك دوای تەواوكردنی دوكتۆراكەی لە زانكۆی سۆربۆن، لە بواری "مێژووی ئەدەبی نوێی كوردی"دا لە ساڵی ١٩٩٤ لە زانكۆی سەلاحەدین دامەزراوە.





PM:02:17:13/04/2017