بەڕێوەبەرایەتی گشتی
ڕێگاوبانی سلێمانی ڕایگەیاند، بە بۆنەی نۆژەنكردنەوەی سیستمی
ڕووناكییەكەیەوە شەوانی 15 و 16 و 17ی مانگ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ڕێگاوبانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "تونێلی
پێشڕەو لە چیای ئەزمەڕ زیاتر لە 4 ساڵە ڕوناكی و هەوا گۆڕكێكەی كاردەكات و نۆژەن
نەكراوەتەوە، هەر بۆیە لە شەوانی 15 و 16 و17ی ئەم مانگە دەستدەكرێت بە
نۆژەنكردنەوەی سیستمەكە".
هەروەها ڕاشگەیەندراوە، ئەو سێ شەوە لە كاتژمێر 8ی شەو
تا 4ی بەیانی تونێلەكە بە ڕووی هاوڵاتیاندا دادەخرێت و داوای لە هاتووچۆی سلێمانی
كردووە كە لەوكارەدا هاوكارییان بكەن.