عەلی عەونی باسی " شەلاتییەکانی " سلێمانی و گردەکە دەکات

عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی کە بە توندرەوەکانی ناو پارتی ناسراوە، هێرشدەکاتە سەر "شەلاتییەکانی بەردەرکی سەرای سلێمانی و بەردەم گردەکە".

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە سەر رووداوی لێدانی فەرهاد پیرباڵ لەنووسینێکی کورتدا دەڵێت" من وەزیری خوێندنی بالا بم یا پارێزگاری شاری ھەولێر بم ;بە بینینی دیمەنەکانی لێدانی د.فەرھاد پیرباڵ دەم و دەست، دەست لە کار دەکێشمەوە.شەقاوەکان کەسایەتیەکی وەکو فەرھاد پیرباڵ بدەنە بەر شەق واتە کەرامەتی پایتەخت و ناوەندە زانستیەکانیان داوە بەر شەق".

لە درێژەی نووسینەکەیدا عەلی عەونی لە وەزیری خوێندنی باڵاوە دەگوازێتەوە بۆ سەر سلێمانی و نووسیوویەتی "شەلاتیەکانی بەردەرکی سەرا و بەردەرکی گردەکە زۆر تەنگاون کە ئەوانەی دەستدرێژییان کردە سەر پیربال، گیراون، ئەوان پێیان خۆش بوو نەگیرێن بۆ ئەوەی بتوانن نان و پیازی پێوە بخۆن و لە دژی پارتی بڕشێنەوە".

ئەو ئەندامەی سەکردایەتی پارتی لەو پۆستەیدا هیچ لەسەر بەرپرسە حکومی و حیزبیەکانی پارتی لەهەولێر ناڵێت کە لەسایەی ئەواندا و چەکداری ئەوان دەستدرێژیان کردۆتە سەر فەرهاد پیرباڵ.



AM:10:00:14/04/2017