وەزارەت بڕیاری لەسەر وتاری هەینیدا...پەخش ناکرێت



وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم بڕیاریدا کە هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن بۆی نیە بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی ئەوقاف وتاری هەینی پەخش بکات.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتوە تیایدا هاتوە "ئاماژە بە نوسراوی ژمارە 461 لە ڕێکەوتی 2017/4/6 دەرچوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوە ئاگاداری سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەینەوە کە نابێت وتاری هەینی بێ ڕەزامەندی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی یان بەڕێوەبەری ئەوقافی ناوچەکە بگوازرێتەوە".

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتوە کە بڕیارەکە لە 15ی نیسانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.



PM:10:47:14/04/2017