ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێت

بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بلآویکردۆتەوە ئەمڕۆ شەممە ١٥ی نیسان مووچەی مانگی شوباتی جەند دەزگایەکی ئەمنی و پێشمەرگە دەدرێت.

بەپێی ئەو خشتەیە ئەمڕۆ ٤/١٥ مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەکانی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دەدرێن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەفتەی رابردوو خشتەی " نیوە مووچەی " سەرجەم وەزارەتەکان و دەزگاکانی حکومەتی جگە لە خانەنشینی سەربازی و مەدەنی بلآوکردەوەو، وا بڕیارە تا کۆتایی مانگ مووچەی مانگی شوبات بدرێت.



AM:09:22:15/04/2017