خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی NRT هەوادارانی ئاگادار دەكاتەوە

تەڤگەر شێرکۆ خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەوادارانی ئاگادار دەكاتەوە كە بەرپرسیار نیە لە هەموو ئەو پەیجانەی بەناوی ئەوەوە كراونەتەوە.

 لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، تەڤگەر شێرکۆ ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە‌و دەنوسێت:
هاوڕێیان سڵاو جگە لەم ئەکاونتی ئینستاگرامە من بەرپرس نیم لەو ئەکاونتانەی دیکەی ئینستاگرام و فەیس بووک بۆ ئاگاداریتان.
 
تەڤگەر شێرکۆ لە سلێمانی لەدایکبووە، لە گەڕەکی کانێسکان، خوێندنی سەرەتای و ئامادەیشی لە شاری سلێمانی بووە و چەند خوێندنگەیەکی گۆڕیوە، یەکەمین وێستگەیشی کەناڵی NRT بووە.




PM:03:15:15/04/2017