بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ هۆشداری دەدات

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەدات‌و هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەست پێكرد كە تابلۆی ساختەیان هەیە.

ڕائید فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایگەیاند: ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەشێوەی ساختە تابلۆی کاتی و وەزارەتی بەرگری عیراقیان دروستکردوە دەستی پێکردوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر وتیشی: لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەشێوەی ساختە تابلۆیان بۆ دروستکراوە، ھاوکات دەست دەگیرێت بەسەر سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەشدا کە لەھەرێم ژمارەی کاتییان پێدراوەو ئێستا ماوەکەیان بەسەرچووە.

لەبارەی بونی تابلۆیەکی دیکەش لەھەرێم وتەبێژەکەی ھاتووچۆ ئاشکرایکرد، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل تابلۆی ساختەی ئەوروپیان دروستکردوە، بڕیارمانداوە دەستبگرین بەسەر ئەوانەشدا.

ڕائید فازڵ حاجی بۆ میدیایەكی نزیك لە یەكێتی ئاشکراشیکرد، ئەو ھەڵمەتە لەئێستادا لەھەولێر دەستیپێکردوەو تەنھا لەماوەی دوو کاتژمێریشدا ١٨ ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیراوە و خاوەنەکانیشیان ڕوبەڕوی دادگا دەکەینەوە، بەتایبەت ئەوانەی بەو تابلۆ ساختانەوە سەرپێچیان کردووە.





PM:04:05:15/04/2017