بزانە چوارشەممە و پێنجشەممە پشووی فەرمییە؟

بە گوێرەی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان، ساڵانە سەری ساڵی ئێزدییەکان وەک بۆنەیەکی نیشتیمانی دیاریکراوە، بەو هۆیەوە رۆژی چوارشەممە پشووی فەرمییە و دەنگۆی ئەوەش بڵاوبووەتەوە ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە نێوان دوو پشووە بکرێت بە پشووی فەرمی

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە "رۆژی چوارشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠١٧ بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکان پشووی رەسمییە، ئەوەش وەک رێزێک بۆ ئێزدیيەکان و بۆنەکانیان".

هەروەها ڕاشیگەیاند "ئێزدییەکان نوێنەرایەتی خۆیان هەیە لە وەزارەتی ئەوقاف، بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە ئاینییەکانیشیان وەزارەت هەموو ئاسانکارییەک دەکات".

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران بە سپی ڕاگەیاند "ئەمساڵ بەهۆی مانگرتنەکانەوە زۆر کات پشوو بووە هەروەها ماوەی چەند ساڵێکە ئەو بڕیارە نەماوە کە ڕۆژی نێوان دوو پشوو بکرێت بە پشوو، بۆیە پێنجشەممە دەوامی فەرمییە".

هاوکات زانکۆی سلێمانی و پەروەردەی سلێمانی رایانگەیاندووە کە ئەوان بەهۆی دواکەوتنی خوێندنەوە پابەندی پشووەکەی حکومەتی هەرێم نابن.



PM:09:34:15/04/2017