لەوڵاتی جەزائیر کەسێک ئاگر لە مزگەوتێک بەردەدات و بەهۆیەوە 71 نوێژخوێن سوتاون.
رۆژنامه‌ی خەبەری چاپی جه‌زائیر بڵاویكرده‌وه کەسێک له‌كاتی نوێژی هه‌ینی رابردوو خۆی كردووه به مزگه‌وتێكی ناوه‌ڕاستی شاری بجن له ولایه‌تی تبسه و به‌نزینی به نوێژخوانهكاندا كردووه و ئاگری تێبه‌رداون.
بەپێی ئه‌و ئامارەی رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، 71 نوێژخوێن دوچاری سوتاویی جۆراوجۆر بوون و حه‌وتیان بۆ چاره‌سه‌ر گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
هاوكات پۆلیسی جه‌زائیر دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌و رووداوه كردووه‌ته‌وه تا ئه‌و پاڵنه‌رانه بزانێت كه هانی ئه‌و كه‌سه‌ی داوه ئه‌و كاره بكات، به‌تایبه‌ت چۆنێتی ده‌ستكه‌وتنی به‌نزین كه له چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بووه.
پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکردوە کە کەسەکە باری دەروونی تەواو نیە.