نێچیرڤان بارزانی بە نهێنی هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە

هەفتەی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی، بە نهێنی و بە دوور لە چاوی میدیاکان سەردانی تورکیای کردووە.

بەرپرسێکی باڵای ئاگادار کە لەبەر هەستیاری بابەتەکە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە سپی میدیای ڕاگەیاند هەفتەی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیای کردووە و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەتەوە.

ئەو بەرپرسە وتی نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی داوە بە ئەردۆغان لەسەر پرسی هەڵکردنی ئاڵا و پرسی ڕیفراندۆمی هەرێم کە ئەو کارانە دژی بەرژەوەندییەکانی تورکیا نابێت و چارەسەری دەکەن.

ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی دوای ئەو وتانەی هات کە لە چلەی شیفا گەردیدا سەبارەت بە کەرکوک ڕایگەیاند "ئێمەش هەمان بۆچوونی ئەردۆغانمان هەیە، کەرکوک شارێکی تەنها کوردی نیە وشاری هەموو پێکهاتەکانە، بۆیە دەبێت بە هاوبەشی بڕیار لە چارەنوسی کەرکوک بدەن."



PM:01:31:16/04/2017