ڤیدیۆ..عوسمان ئوچ ئالان پشتگیری ئۆردوغانی کرد
ئۆردوغان: حوکمی لە سێدارەدان کارا دەکەینەوە

رۆژێک بەسەر ئەو پشتیگیریەی عوسمان ئۆچ ئالاندا تێنەپەڕی کە داوای لەخەڵکی باکوری کوردستان دەکرد دەنگ بە " بەڵی " بەدەستوری تورکیا بدەن، سەرۆکی تورکیا پاداشتی دایەوەو لەیەکەم لێدوای دوای دەنگدان رایگەیاند" حوکمی لە سێدارەدان زیندوو دەکەینەوە". ( واتە عەبدوڵا ئۆچ ئالانی برای عوسمان یەکەم کەس دەبێت لە سێدارە دەدرێت ).  

رۆژێک پێش هەڵبژاردن لەدوو چاوپێکەوتنی رووداودا کە یەکێکیان بەتورکی و ئەوی دیان بە کوردی قسە دەکات، لە پوختەی قسەکانی عوسمان ئۆچ ئالان برای سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو دوو چاوپێکەوتنەدا، دەڵێت" کورد خەتای خۆیەتی وای بەسەر هاتووە، ئۆردوغانی کەسێکی ئیسلامی و ئینسانی یە، بۆ چارەسەری پرسی کورد پێویستە پشتگیری ئۆردوغان بکەین".

هەروەها عوسمان ئۆچ ئالان دەڵێت" سیستەمی پەرلەمانی شکستی خوارد و نەیتوانی کێشەکانی تورکیا و کورد چارەسەر بکات، تورکیا پێویستی بە سەرۆکێکی بەهێزە تا چارەسەری کێشەی کورد بکات".

هەر دوێنێ دوای راگەیاندنی ئەنجامە نافەرمییەکانی ریفراندۆمی تورکیا  کە ئۆردوغان و هاوپەیمانەکانی لە كۆی زیاتر لە  58 ملیۆن دەنگدەری  تورك لەسەدا 51.18 ی خەڵكی ئەو وڵاتە بە بەڵی  دەنگیانداوە و لەسەدا 48.822 بە "نەخێر"  دەنگیانداوە بۆ  گۆڕانكاری دەستووریی ئەو وڵاتە، ئۆردوغان رایگەیاند" ئەگەر پێویست بکات حکومی لە سێدارەدان کارا دەکەینەوەو دەیخەینە راپرسیەوە تا گەل دەنگی لەسەر بدات".
   



AM:09:16:17/04/2017