كچێك بەدەستی خۆشەویستەكەی كوژرا

كچێكی تەمەن 24 ساڵ كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و دانیشتوی شاری هەبووە لەلایەن خۆشەویستەكەیەوە بە فیشەكێك دەكوژرێت.
ئەو كچە كارمەند بووە لە كافتریایەكی شاری هەولێر و هەر لەو شوێنەدا بە (ن)ی خۆشەویستی ئاشنا دەبێت و پاش بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەكەیان شەوێك (ن) میوانداری  ئەو كچە دەكات لە شوقەی هاوڕێیەكی بە ئامادەبوونی خاڵی هاوڕێكەی.
پاش ئەوەی (ن) دوا لە خاڵی هاوڕێكەی دەكات شوقەكە جێبهێڵێت، هاوڕێكەی ئەوە ڕەت دەكاتەوە و (ن)یش بە سەرخۆشی تەقە دەكات و گولەیەك بەر سكی كچە خۆشەویستەكەی دەكەوێت.
(ن) لە ئیفادەیدا بۆ پۆلیس پەشیمانی خۆی دەردەبڕێت دەڵێت "خۆشەویستەكەمم زۆر خۆشدەویست پەشیمانم لەوەی بەبێ تاوان كەسێك بەدەستی من كوژرا". 
ئەم ڕووداوەش لە كاتژمێر دووی شەوی 2ی نیسان ڕوویداوە و پاش دوو ڕۆژیش تۆمەتبار (ن) خۆی ڕادەستی پۆلیس كردوە.



PM:04:03:17/04/2017