بەرپرسێکی باڵای یەکێتی وازی هێنا

بە فەرمی حەیدەر شەشۆ ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەنی یەکێتی وازهێنانی خۆی لە یەکێتی ڕاگەیاند

زوبێر عوسمان، جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ماڵپەڕی خەڵکی ڕاگەیاندووە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی دیموكراتی ئێزدی نابێت كەسێك لە دوو حزبدا ئەندام بێت، بۆیە ئەمڕۆ 17\4\2017 حەیدەر شەشۆ، سكرتێری حزبی دیموكراتی ئێزدی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە یەكێتی ڕاگەیاند.

جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەند وتووشییەتی: "حزبەكەی حەیدەر شەشۆ حزبێكی سەربەخۆیە و مۆڵەتی فەرمی لە بەغدا وەرگرتووە و نوسینگەی سەرەكی لە شاری سلێمانییە، ئێمەش لەڕێگەی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتییەوە وەك هەر حزێكی دیكەی كوردستان هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ حزبەكەی حەیدەر شەشۆ دەكەن".
پێشتر حەیدەر شەشۆ ئاشکرایکردبوو کە واز لە یەکێتی دەهێنێت بەڵام ئەمڕۆ ناوبراو بە فەرمی دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

جەختیش دەکاتەوە ئەو حزبە هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە.

PM:06:05:17/04/2017