"باری دارایی حکومەتی هەرێم باشەو دەستکاری پاشەکەوتی مووچە دەکرێت"

هەرچەندە ئەمرۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دەستکاریکردنی مووچە نەکراوە، بەڵام باری دارای حکومەتی هەرێم باشەو، دەستکاری سیستەمی پاشەکەوتی مووچەش دەکرێت.

سەرچاوەیەکی حکومی ئاگادار بە سپی راگەیاند" باری دارایی حکومەتی هەرێم بە بەراورد بە سەرەتای قەیرانەکە لە بارودۆخێکی ئابوری باشتردایە".

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد " ئەگەر باری دارایی حکومەت باش نەبووایە پارە دابیندەکرا بۆ پرۆژە ناوخۆییەکان و، پارە بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ، پارە بۆ بورای خوێندنی باڵاو بەدیاریکراوی پارەی توانا سازی خەرج نەدەکرا".

سەبارەت بەوادەی دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچە، سەرچاوەکەی سپی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەچەند مانگی داهاتوودا دەبێت، بەڵام تا ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە.
بەپێچەوانەی ئەو هەواڵانەی باس دەکران، ئەمرۆ ١٧ ی نیسان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران سازکرا، بەڵام باسی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران نەکرا.



PM:08:40:17/04/2017