بەڕێوەبەرایەتی
گشتی پەروەردەی ھەولێر وادەی دابەشکردنی پارەی هاندان کە وەک مووچە دابەشدەکرێت
ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە
وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە و تێیدا هاتوە": داوا لە پەروەردەکانی سەر بە
بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکەین لە رۆژی 20ی نیسانەوە سەردانمان بکەن بەمەبەستی
وەرگرتنی پارەی هاندانی مامۆستایان، کە لەلایەن رێکخراوی ( GIZ)ی ئەڵمانییەوە دابینکراوە."
هەروەها ڕاشگەیەندراوە " پەرورەدەکانی دەورووبەری ھەولێر"
دەشتی ھەولێر، خەبات، مەخموور، کۆیە و شەقڵاوە" کاژێر 9:00ی بەیانی رۆژی
پێنجشەممە 20ی نیسانی 2017 لەھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئامادە و مەشق لەشاری ھەولێر
ئامادەبن بۆ وەرگرتنی پارەکە"
هەر لە
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "پەروەردەکانی
"سۆران، رواندز، چۆمان و مێرگەسۆر" رۆژی شەممە 22ی نیسانی 2017 لە
پەروەردەی قەزای سۆران ئامادەبن بۆ وەرگرتنی پارەکە"