فەرهاد پیرباڵ بۆ ئەم کارە داوای ٥٠ دۆلار دەکات

فەرهاد پیرباڵ نوسەر و مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند لەمەودوا بێ بەرامبەر ئامادە نییە لێدوان بۆ هیچ میدیایەک بدات.

فەرهاد پیرباڵ، پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو هێرشکرایە سەری زۆرێک لە میدیاکان هەوڵیاندا لێدوانی لێ وەربگرن و بۆچوونی نوێی بزانن، بەڵام فەرهاد پیرباڵ ئەم جارە ڕایگەیاند کە ئامادەنیە لێدوان بۆ میدیاکان بدات.

پیرباڵ بە خەندانی ڕاگەیاندووە "بڕیارمداوه‌ له‌مه‌ودوا به‌پاره‌ نه‌بێت قسه‌نه‌كه‌م بۆ راگه‌یاندنه‌كان، بۆ هه‌ر لێدوانێك 50 دۆلارم ده‌وێت"


فەرھاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆیە.

 

لە ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لە دایکبووە و لە ساڵی ١٩٨٤ لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە.

 

لە ساڵی ١٩٨٤ چووەتە ڕیزی یەکێتی نوسەرانی شاخەوە، ھەر لەناو یەکێتی نووسەرانی شاخیش یەکەمین کتێبی چاپ کردووە کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی "ماڵئاوایی وڵاتەکەم".

 

فەرهاد پیرباڵ چووەتە چەند وڵاتێکی ئەوروپا و لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٤ گەڕاوەتەوە کوردستان.

 

هەفتەیەک دوای تەواوکردنی دوکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری "مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی"دا لە ساڵی ١٩٩٤ لە زانکۆی سەلاحەدین دامەزراوە.

 



AM:11:02:19/04/2017