ئەم یەکشەممەیە پشووە؟

حکومەتی عێراق بڕیاریدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراقدا بکرێت بە پشوو، سپیش ئاشکرایدەکات

ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند یەکشەممەی داهاتوو لە شاری بەغدا پشووی فەرمییە و هاوکات زۆرێک لە پارێزگاکانی دیکەی شیعەنشینیش کردویانە بە پشوو.

سپی لە بەدواداچونێکیدا زانیویەتی ئەو پشووە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و ڕۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمییە و تا ١ی ئایار پشوو لەم مانگەدا نەماوە.

ئەمەش لەکاتێکدا دێت ڕۆژی یەكشەممە 23 نیسان بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی "ئیمام مووسای كازم" لە زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق پشوو ڕاگەیەندراوە..



PM:01:33:19/04/2017