بەهرۆز گەڵاڵی: تاڵەبانی دەتوانێت رۆڵ ببینێتەوە لە پرۆسەی ئاشتیدا

بەھرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەکێتی لە ئەنکەرە لە وتارێکدا پێشبینی ئەوە دەکات کە دوای رێفراندۆم چەند گۆڕانکارییەکی تازە روو دەدەن.

 لەو وتارەدا گەڵاڵی پێشبینی ئەوە دەکات لەماوەی سێ تا شەش  (٣ تا ٦ ) مانگی تر گۆڕانی تازە  لە سیاسەتی تورکیا ڕوبدات پێشبینی ئەوەشی کردووە ھاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)  ،بەڕێزان سەلاحەدین دەمیرتاش ویوکەسەک فیگەنداغ و ھاوڕێ پەرلەمانتارەکانیان لە زیندان ئازاد بکرێن.

 بەھرۆز گەڵاڵی بەھۆی نزیکی لە باودۆخی تورکیا و خوێندنەوەی وردی سیاسیانە  بۆ بارودۆخەکە پێشبینی ئەوەشی کردووە پرۆسەی ئاشتی بەرەو  چارەسەری کێشەی کورد لە باکوور جارێکی تر دەستپێدەکاتەوە ودەبێتەوە ڕۆژەڤی سیاسەت لە تورکیا .بەھرۆز گەڵاڵی  روودەکاتە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە ھەمان ئەو رۆڵە بگێڕن کە پێشتر سەرۆک مام جەلال بنیویەتی کە رۆڵێکی گرنگ بووە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا.

 گەڵاڵی لەو نوسینەدا ئاماژە بۆ ئەوە کردوە و دەڵێت " ھەرچەندە ئێستا سەرۆک مام جەلال نەخۆشە بەڵام دیسان دەتوانی ڕۆل ببینێتەوە لەڕێگای ھەریەکە لەکاک کۆسرەت و ھیرۆخان وکاک بەرھەم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە .چونکە گەلی باکوورو بۆ پرۆسەی ئاشتی  پێویستی بەھاوکاری و پشتیوانی ھەموو خێرخوازێک بەتایبەتیش لە  باشوور ھەیە".



PM:03:31:19/04/2017