خاوەن قەرەداغی قسەی دڵی خۆی کرد

خاوەن قەرەداغی، پێشکەشکاری بەناوبانگ و دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی، لە کۆتا ساتی بەرنامەی ئەمڕۆیدا قسەی دڵی خۆی کرد.

ئەمڕۆ بەرنامەیەکی نوێی ڕای تۆ، لەلایەن خاوەن قەرەداغی پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تییەوە پێشکەشکرا کە تەوەری بەرنامەکە کراوەبوو.

خاوەن قەرەداغی بە سپی میدیای ڕاگەیاند "ئەمڕۆ تەوەر کراوەبوو، بۆیە منیش ویستم قسەی دڵی خۆم بکەم و هەودارانم ئاگادار بکەمەوە کە هەندێک جار بە خاوەر ناوم دەبەن و پێیان بڵێم ناوم خاوەنە"

خاوەن کە بە دەنگە "ئاڵتونییەکەی NRT"ناودەبرێت لەبارەی ئەو پەیج و ئەکاوەنتانەی بەناوییەوە کراوەتەوە وتی "من تەنها خاوەنی پەیجێکی ئینستاگرام و ئەکاوەنتێکی فەیسبووکم و هەمیشە لەوێ لەگەڵ بینەرەکانم لە پەیوەندیدام"




PM:06:32:21/04/2017