بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە لە گوندێکی شاری دهۆک ژن و پیاوێک کوژران و منداڵێکیش برینداربوو.
له گوندی قایماوا سهربه شارهدێی زێلکان سهربه شارۆچکهی شێخان له پارێزگای دهۆک ئێوارەی ئەمڕۆ 21 نیسان بههۆی شەڕ و ناکۆکی نێوان دوو بنهماڵه ژنێک و پیاوێک کوژران و منداڵێکیش بریندار بوو.
ئەو سەرچاوەیەی هەواڵەکەی پشتراستکردەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە مناڵەکەش باری تەندروستی خراپەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی دهۆک.