گۆڤارێکی بەناوبانگ و گرنگ لە هەرێم داخرا

گۆڤاری بەناوبانگی منداڵی سەردەم کە لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە بڵاودەکرایەوە، بەهۆی نەبوونی قەیرانی داراییەوە داخرا.

ئەو گۆڤارە کە ١٠٨ ژمارەی لێدەرچوو و سەربەدەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بوو کە ئۆفیسی سەرەکی لە سلێمانییە داخرا.

هەڵكەوت عەبدوڵا، سەرنوسەری گۆڤاری منداڵی سەردەم بەماڵپەڕی " خەڵك "ی راگەیاندووە "ماوەی دوو ساڵ و نیوە ئێمە وەك دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم هیچ پشتگیرییەكی دارایی لە حكومەتەوە وەرناگرین، لە ماوەیەشدا هەوڵمانداوە خۆمان رێكبخەینەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بین، لەو ماوەیەشدا گۆڤاری سەردەم و زانستی سەردەم و ئەدەبی سەردەم داخراون و تەنها گۆڤاری رۆڤار و منداڵی سەردەم دەردەچن".

ناوبراو دەڵێت " بۆ گۆڤاری منداڵانی سەردەم لەگەڵ دوو لە فرۆشیارانی ناو بازاڕ لەو ماوەیەدا رێككەوتنی جیاجیامان كردوون، ئێمەش قازانجمان نەدەخستەسەر و بۆیە مانگانە نزیكەی 200 بۆ 300 هەزار زیانمان دەكرد، لەم سێ‌ مانگەی كۆتایشدا نزیكەی 400 بۆ 500 هەزار زیانمان دەكرد".

ئەوەشی خستەڕوو: "ئێمە لەم قەیرانە داراییەدا بەرگەی ئەو زیانە گەورەیە ناگرین، بۆیە بڕیارماندا گۆڤارەكەمان ببێتە دیجیتاڵ و بۆ لەمەودوا وەك گۆڤار نەخرێتە بازاڕ".

ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەم بڕیارە زیانێكی گەورەیە بۆ منداڵانی هەرێمی كوردستان".



AM:10:52:23/04/2017