وردەكاریی كۆبوونەوەی یه‌كێتی و پارتی بڵاوكرایەوە
ئه‌مڕۆ 23-4-2017 وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی كۆبوونه‌وه‌و له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكردوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
له زنجیره كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، شاندی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له رێكه‌وتی 23ی 4ی 2017 كۆبوونه‌وه و چه‌ندین بابه‌تیان خسته به‌رباس و گفتوگۆكردن.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م/ سه‌ره‌تا باس له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی هه‌ردوولا كرا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی له كوردستان دروستبوون و جه‌خت له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی حكومه‌ت و داموده‌زگاكان كرایه‌وه بۆ باشتركردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه، هه‌روه‌كو باسی هه‌وڵه‌كانی وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌ردوولا كرا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و باره گرژه‌ی كه سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له به‌غدا دروستببوو.
ته‌وه‌ری دووه‌م/ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كه‌له‌سه‌ری رێككه‌وتبووین كرده‌وه، به‌تایبه‌تی:
ا. پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ریفراندۆم و ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ئه‌م پرۆسه گرینگه.
ب. چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێوازێك كه له‌خزمه‌ت پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كڕیزی نیشتمانیدا بێت.
ته‌وه‌ری سێیه‌م/ پڕۆژه (نه‌خشه رێگا)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای دیراسه‌كردنی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ربكرێت و وه‌ڵام بدرێته‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
23/4/2017
PM:03:55:23/04/2017