پارەی هاندانی مامۆستایان دابەش دەكرێت

بەرێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی وادەی دابەشكردنی پارەی هاندانی مامۆستایان ئاشكرادەكات و بەرێوەبەری پەروەردەی رانیەش دەڵێت"لەئەمڕۆوە پارەی ھاندانی مامۆستایان دابەش دەكرێت".

حەسەن رەشید بەرێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیاند" لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگاداركراوینەتەوە لەسبەینێوە ٢٥ی نیسان دەست بەدابەشكردنی پارەی هاندانی مامۆستایان بكەین"

لای خۆشیەوە، سەیفەدین قادر بەرێوەبەری پەروەردەی رانیە لەلێدوانێكدا بەSNNی ڕاگەیاندوە"ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤/٤/٢٠١٧ پارەی ھاندانی مامۆستایان دابەش دەكرێت، بۆیە داواكارین لە بەڕێوەبەرەكان سەردانی دیوانی پەروەردەی ڕانیە بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی ھاندان.

بەرێوەبەری پەروەردەی رانیەڕاشیگەیاندوە"بۆ مامۆستایانی گرێبەست پارە نەھاتووە، لەكاتی ھاتنی پارەكەیاندا ئاگاداریان دەكەینەوە."



PM:04:42:24/04/2017