پێشكەشكارە شۆخەكەی كۆڕەك پاش سێ ساڵ دەردەكەوێتەوە

كچە پێشكەشكاری شۆخ‌و شەنگی كەناڵی كۆڕەك، پاش ئەوە سێ ساڵ لەكاری راگەیاندن دووركەوتەوە، جارێكی دیكە لەو كەناڵە دەردەكەوێتەوە.

تارا حەقیقی لەچەند ساڵی رابردوو یەکێک بوو لە پێشکەشکارە ناسراوەکانی کوردستان، لە کەنالی کۆرەک تیڤی بەرنامەی " سیما ئێفێکت Sima Effect " لە وڵاتی هۆڵەنداوە پێشکەش دەکرد، ناوبراو لە لێدوانێکی تایبەتدا بە خەندان لایفی ڕاگەیاند "کە ئەو بەچەند هۆکاری تایبەتی لەو کەناڵە دوورکەوتۆتەوە نیازیشی وایە لەداهاتوو لەیەکێک لەکەنالە کوردییەکان بەرنامەیەکی دیکەی هاوشێوە بە شێوازێکی نوێ پێشکەش بکاتەوە"

تارا حەقیقی لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە نەوەی حەقیقی شاعیرە و لەتەمەنی سێ ساڵیەوە لە وڵاتی هۆلەندا نیشتەجێیە، بۆماوەی زیاتر لە سالێک لە کۆرەک تیڤی بەرنامەی "سیما ئێفکت Sima Effect" پێشکەش کرد، کە بە یەکێک لە پر بینەرترین بەرنامەی کوردی دادەنرا.

تارا لەیەکیک لە وێنەکانی لەگەڵ منداڵێکدایە، ئەو مناڵە برازایەتی.. 






PM:04:45:24/04/2017