هاوڵاتیەک خۆی سوتاند

هاوڵاتیەکی دانیشتوی قەڵادزە لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی دەسوتێنێت و بەهۆی زۆری سوتاویەکەیەوە گیان لەدەست دەدات.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 24ی نیسان پیاوێکی تەمەن 77 ساڵان لە ماڵەکەی خۆیدا لەشارۆچکەی قەڵادزە خۆی دەسوتێنێت پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی زۆری سوتاویەکەیەوە گیان لەدەست دەدات.
هاوڵاتیەکە ناوی (خ.پ.ح) دانیشتوی گەڕەکی ئاشتیە لە شارۆچکەی قەڵادزە و کەسوکارەکەی لەبارەی ڕووداوەکەوە دەڵێن "باری دەرونی ناجێگیر بووە.
بەپێی زانیاریەکانی سپی میدیا ڕێکاری یاسایی سەبارەت بەو ڕووداوە گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

ئا: ئەمیر حەسەن



PM:10:51:24/04/2017