فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی شەنگال دەکەن

فڕۆکەکانی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ ی نیسان بۆردومان شاخی شەنگالیان کردووەو ئامارە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر ٢:٣٠ بەرەبەیانی ئەمرۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چەندئن بنکەی چیای شەنگالیان کردووەو ئامارە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە دەکرێت.

تا ئێستا یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و پارتی کرێکارانی کوردستان هیچیان لەبارەی ئەو بۆردومانەی تورکیاوە رانەگەیاندووە، لە کاتێکدا ژمارەیەکی بەرچاو بارەگاو سەنگەری ئەو هێزانە لەو چیایە هەیە.



AM:07:20:25/04/2017